بەرگری شارستانی هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ گەشتیاران و هاوڵاتیان بڵاوکردەوە
“مەچن بۆ شاخ بەستەڵەک و مەترسیدارە”
964+
ژێوار خدر
لە سۆرانەوە هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ گەشتیاران و هاوڵاتیانی سنوورەکە دەرچوو، لەم چەند رۆژەدا بە هیچ شێوەیەک روو لە ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، چونکە بەفرێکی زۆر باریوە و بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، بەتایبەت لە کاتەکانی ئێواراندا، بەستەڵەک دروست دەبێت و مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتیان دەبێت.
بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی رووی لە ناوچە شاخاوییەکان کردووە، رێگەکان خلیسکاون و مەترسی گەورە بۆ سەر شۆفێران و گەشتیاران هەیە، بۆیە داوا دەکات بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان، پابەندی رێنماییەکان بن و گەشتەکانیان بۆ ئەو ناوچانە رابگرن.
دەشڵێت، بەهۆی سەختیی کەشوهەواکە، ئەگەری رووداوی نەخوازراو هەیە، بۆیە هیوادارن هاوڵاتیان و گەشتیاران “گوێ بە هۆشدارییەکە بدەن” و خۆیان نەخەنە ناو مەترسییەوە، تاوەکو ئەو شەپۆلە بەفر و سەرما توندەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، کۆتایی دێت.