تا کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو هەرێم دەبێتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری

وەزارەتی کارەبا: ئەمە دوایین زستان دەبێت کارەبا ببڕێت

964+

ژێوار خدر

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان مژدەی کۆتاییهاتنی قەیرانی 30 ساڵەی کارەبا بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، ئەم وەرزە دوایین زستان دەبێت کە پچڕانی کارەبای تێدا رووبدات، چونکە لە ئێستادا %70ـی هەرێمی کوردستان بوونەتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری و پڕۆژەکە بە خێرایی بەرەو تەواوبوون دەچێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا بەردەوامە و تا کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو ماڵێکی هەرێم دەبێتە خاوەن کارەبای نیشتمانیی بەردەوام و دەشڵێت، پڕۆژەی “رووناکی” گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و بە بنبڕکردنی کێشەی پچڕان، کارەبا بە باشترین شێوە بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرێت.

ئەم بەڵێنەی وەزارەتی کارەبا لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ، بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز و 1000 مێگاوات کارەبای نیشتمانی کەمیکردبوو، بەڵام وەزارەتەکە دڵنیایی دەدات کە ئەم جۆرە گرفتانە کاتین و تیمەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناگاز خەریکی ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکەن تاوەکو پڕۆسەی چاکسازییە گەورەکە پەکینەکەوێت.

کارەبای نیشتمانی 1000 مێگاوات کەمی کرد

کارەبای نیشتمانی 1000 مێگاوات کەمی کرد