شارەوانیی دەربەندیخان:
دوو رۆژ زبڵ و خاشاک کۆناکرێتەوە
964+
ژێوار خدر
بۆ ماوەی دوو رۆژ ئامێرەکانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک ناچنە ناو گەڕەکەکانی دەربەندیخان و زبڵ و خاشاکی هیچ کۆڵانێک کۆناکرێتەوە، باشتر شارەوانیش داوا لە هاوڵاتییان دەکات، پاشماوەکانیان فڕێ نەدەنە شوێنە گشتییەکان بۆ ئەوەی سیمای شارۆچکەکە تێک نەچێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان رایگەیاندووە، بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.12.2025، پشووی کۆمپانیای “ئۆرانۆس” دەبێت و سبەینێ هەینیش پشووەکەیان بەردەوام دەبێت، بەو هۆیەشەوە تیمەکانی پاککردنەوە و ئامێرەکانی کۆمپانیاکە سەردانی هیچ گەڕەکێک ناکەن.
داواش لە دانیشتووانی شارۆچکەکە دەکات هاوکاریان بن لە پاراستنی پاکوخاوێنی ژینگە و پاشماوەکانیان فڕێ نەدەنە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان، هەروەها رێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی زبڵ و خاشاک لە کۆڵانەکاندا تاوەکو پشووەکان کۆتاییان دێت.