لەكاتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا

پۆلیسی سلێمانی: تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان بەکارمەهێنن

964+

شۆڕش قادری

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەكاتی دەربڕینی خۆشی و ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا، تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان بەکارنەهێنن، بەپێچەوانەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەڵێت، “لەكاتی دەربڕینی خۆشـی و ئاهەنگەكـانی سەری ساڵدا دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانی تەقەمەنی و یـارییە ئاگـریـنـەكـان تـا رووبـەڕووی رووداوی نەخوازراو و لێپێچینەوەی یاسایی نەبنەوە”.

هەموو ساڵێک بەنزیکبوونەوە لە جەژنەکانی سەری ساڵ و نەورۆز، هاوڵاتیان بە تەقاندنی تۆقتۆقە و یارییە ئاگرینەکان خۆشییەکانیان دەردەبڕن.

بەر دەرکی سەرا جمەی دێت و ئاهەنگ و خۆشییە بەبۆنەی یادی ...

بەر دەرکی سەرا جمەی دێت و ئاهەنگ و خۆشییە بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە