"شانازی بەم پێکەوەژیانە دەکەین"
بازاڕی شیرینی و چەرەزات لە عەنکاوە گەرمە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەمشەو نوێژی ئاینی قەداسەتی مەسیحی لە قەزای عەنكاوە ئەنجام دەدرێت، شەقام و دوكان و ماڵەكان رازاونەتەوە و هاوڵاتیانی مەسیحیش روویان لە بازاڕ کردووە بۆ کڕینی چەرەزات و شیرینی.
لوقمان مەرقوز دانیشتووی عەنكاوەیە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “زۆر بە خۆشحاڵییەوە خۆمان ئامادە دەكەین بۆ جەژن، شیرینی و چەرەزات و پاقلاوە دەكڕین و گیپە ئامادە دەكەین”.
“شانازی بە کوردستانیبوونی خۆمان و ئەم پێکەوەژیانە دەکەین کە لە کوردستان هەیە”، لوقمان مەرقوز وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستووری خۆیانە و هەموو ساڵێک لە جەژنی سەری ساڵدا بەدەوری خزم و کەسوکاردا کۆدەبنەوە و پێکەوە خۆشییەکانیان دەردەبڕن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری