ئەندامێکی حەشدی شەعبی بە چەک و تفاقەوە دەردەکەوێت - وێنە: 964
"هەڵوەشانەوە قبوڵناکەین"
هادی عامری: مەرجەع جەخت لەمانەوەی حەشدی شەعبی دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمیندارى رێکخراوی بەدر قسەوباسەکان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی وەک تەنیا دەنگۆیەک ناودەبات و دەڵێ، “ئێمەش قبوڵی ناکەین”.
هەروەک، هێشتنەوەى چەک لەدەست دەوڵەتدا بڕیارێکی عێراقییە.
هادی عامری ئەمیندارى رێکخراوى بەدر، ئەمڕۆ چوارشەممە قسەی بۆ میدیاکان کردووە و دەڵێ، هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدى شەعبی تەنیا دەنگۆیەکە، ئێمەش ئەوە قبوڵ ناکەین، داماڵینی چەک بڕیارێکی عێراقییە، هەر جۆرە دەستێوەردانێکی دەرەکی رەتدەکەینەوە.
ئەو وەک کاریگەر بە بڕیارەکە باس لە بڕیاری مەرجەعیەت دەکات و دەڵێ، جەخت لەسەر هێشتنەوەى چەک لەدەستی دەوڵەت دەکاتەوە، ئێمەش باوەڕمان بەوە هەیە، داماڵینی چەک پەیوەستە بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گەیشتن بە سەروەری نیشتمانی تەواو.
ئەندامەکانی حەشدی شەعبی زیاتر لە 200 هەزار چەکدار، ئەمریکا و بەشێک لە هاوڵاتیان بوونی ئەو چەکدارانە بە مەترسی دەزانن و پێیان وایە، چەکی دەرەوەی دەوڵەتن نەک لە چوارچێوەی حکومی، هەروەک بە بەشێک لە مەرچە ئاینییەکانی شیعەیان دەزانن.
یەکێک لە کێشە هەرە دیارەکان لەبەردەم حەشدی شەعبیدا ئەوەیە کە جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان موچەی حەشدو موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، چەکدارانی حەشد نە یاسای راژە دەیانگرێتەوە نە خانەنشینی، بۆیە بە ئاسانی سیستەمی موچەی حەشد لەگەڵ موچەی موچەخۆرانی دیکەدا تێکەڵ ناکرێتەوە.