کێی تێدایە؟

فڕۆكەیەک لە توركیا كەوتە خوارەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

میدیا نێودەوڵەتییەكان باس لەوە دەكەن فڕۆكەیەكی جۆری فالكۆن 50 لە نزیك ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كەوتووە خوارەوە، كە سەرۆكی ئەركانی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا محەمەد ئەلحەداد و چوار كەسی تریشی تێدا بووە.

تۆڕی سكای نیوز عەرەبییە، بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 23.12.2025 فڕۆکەیەکی جۆری فالکۆن 50 کە محەمەد حەداد، سەرۆکی ئەرکانی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا و چوار كەسی تێدا بووە، لە دەوروبەری ئەنقەرە کەوتووەتە خوارەوە.

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لای خۆیەوە دووپاتی کردەوە، پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەکەدا پچڕاوە.

ئەو لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، فڕۆکەکە لە رێگای ئەنقەرەوە بەرەو تەرابلوس بووە و داوای نیشتنەوەی بەپەلەی کردووە لە ناوچەی ئەنقەرە، بەڵام دواتر پەیوەندییە پێیەوە پچڕاوە.

هەر لەمبارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، داتاکانی بەدواداچوونی گەشتەکان دەریدەخەن کە گەشتی فڕۆكەكان لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە دوور دەخرێنەوە و وەك ئەوەی شتێك لەم دەوربەر هەبێت.

میدیاکانی تورکیا تیشکیان خستووەتە سەر ئەوەی کە فڕۆکەکەی محەمەد عەلی ئەلحەداد لە کاتی رێگای ئەنقەرە بۆ تەرابلوس کەوتووەتە خوارەوە و چارەنووسی سەرنشینەکانیش نادیارە.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەلحەداد لە ئەنقەرە لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا و سەلچوک بایراکتاش سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا وتووێژی ئەنجامدا و تیشکیان خستە سەر هاوکاری سەربازیی نێوان هەردوو وڵات.

فڕۆکەوانێکی عێراقی گومان لە دیارنەمانی هێلیکۆپتەرەکە...

فڕۆکەوانێکی عێراقی گومان لە دیارنەمانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران دەکات