نزیکەی 23 هەزار کەس بەشدار دەبن

گەورەترین فێستیڤاڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کریستیانەکان لە عەنکاوە بەڕێوەدەچێت

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

گەورەترین فێستیڤاڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کریستیانەکان لە قەزای عەنکاوەـی سەربە پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت و نزیکەی 23 هەزار کەس بەشدار دەبن.

فێستیڤاڵەکە بەبۆنەی کریسمس و سەری ساڵی نوێی میلادییەوە بەڕێوەدەچێ، غاندی سولاقە بەرپرسی راگەیاندنی فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، “فێستیڤاڵەکە تایبەتە بە کریستیانەکان، نزیکەی 23 هەزار کەس لە هەموو کوردستان و عێراق و وڵاتانی دەورووبەریشەوە ناویان تۆمار کردووە و بەشداری تێدا دەکەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، فێستیڤاڵەکە لە 20ـی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە، رۆژانە لە کاتژمێر 8ـی شەو تا 2ـی بەرەبەیان کراوە دەبێت و تا 3.1.2026 بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئەمڕۆ ئێوارە فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە هەولێر دەستپێدەكات

ئەمڕۆ ئێوارە فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە هەولێر دەستپێدەكات