15 رۆژ بەردەوام دەبێت
کارمەندانی هەر چوار نووسینگەکەی پاسپۆرتی هەولێر خرانە خولی راهێنانی وەرزییەوە
964+
فەرهاد حەسەن
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، کارمەندانی هەر چوار نووسینگەکەی لە بارەگاکەی کۆکردەوە بۆ دەستپێکردنی خولی راهێنانی وەرزی کە 15 رۆژ دەخایەنێت.
نووسینگەکانی بریتین لە یەک، دوو، سۆران و کۆیە خولەکەش بەمەبەستی بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی و ئاستی زانیاری کارمەندان و پێدانی زانیاری نوێ دەربارەی دیسپلینی سەربازی و فریاگوزاری سەرەتایییە.
پاسپۆرتی هەولێر دەڵێت، دوو سیمیناری جیاواز بۆ کارمەندەکان پێشکەشکران سەبارەت بە ئەرک و مافی پیاوی پۆلیس بەپێی یاسا بەرکارەکان و شیکردنەوەی یاسای پاسپۆرت ژمارە 23ـى ساڵی 2015.