کاردانەوەیەکی تووند بۆ ساڤایا
عه‌سائیب ئه‌هلیحه‌ق دەڵێت ” چه‌كه‌كانمان راده‌ست ناكه‌ین”
964+
فەرهاد حەسەن
وەکو کاردانەوەیەکی تووند بۆ مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمریکا لەعێراق گروپێكی چه‌كداری دەڵیت “چه‌كه‌كانمان راده‌ست ناكه‌ین”.
بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلیحه‌ق گرووپە چەکدارەکەیە، ئه‌مڕۆ لەرێگەی جه‌واد ته‌ڵیباوی وته‌بێژی سه‌ربازییان رایگه‌یاند، کە بزوتنه‌وه‌كه‌یان پابه‌نده به چه‌ك و به‌رخۆدان و ده‌شڵێت، “چه‌كه‌كانیان راده‌ست ناكه‌ن و بابه‌تی چه‌كداماڵینیش سیاسی یان جێگه‌ی دانوستان له‌سه‌ركردن نییه”.
جه‌واد ته‌ڵیباوی له لێدوانێكدا بڵاویكرده‌وه، با هه‌مووان بزانن “له فه‌رهه‌نگه‌كه‌ماندا هیچ شوێنێك نییه بۆ راده‌ستكردنی چه‌ك یان وازهێنان له به‌رخۆدان، یان بێئاگابوون له‌وه‌ی كه دوژمنان پلانی چی بۆ ئێمه داده‌ڕێژن، ئه‌مه دۆسێیه‌كی سیاسی یان بابه‌تی دانوستان نییه، به‌ڵكو عه‌قیده‌ی سه‌روه‌ری و گه‌ره‌نتی بڕیار و قه‌ڵغانێكی كه‌رامه‌ته كه ناتوانرێت بشكێنرێت به فشار له‌لایه‌ن دیكتاتۆره‌كانه‌وه”.
دەشڵێت “هه‌ركه‌سێكیش گره‌و له‌سه‌ر هه‌ر شتێكی تر بكات، بێ ئاگایه له ئێمه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەو دروشمەی ئەوان هه‌ڵیانگرتوه، به‌رده‌وام و به‌رده‌وامه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پارێزه‌ر و بنیاتنه‌رن، “پارێزه‌ری ئه‌م نیشتمانه‌ین و هه‌میشه ئاماده‌ین بۆ به‌رگریكردن لێی، به‌ژیانی خۆمان قوربانی ده‌ده‌ین له‌پێناویدا، به رێگایه‌كی دروستیشدا ده‌ڕۆین بۆ عێراقێكی به‌هێز و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو”.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، به‌شێك له كوتله چه‌كداره‌كان ره‌زامه‌ندی خۆیان به بانگه‌وازی سنورداركردنی چه‌ك له ده‌وڵه‌تدا راگه‌یاند و هه‌ڵوێستی فه‌رمیش له‌لایه‌ن شه‌بل زه‌یدی ئه‌مینداری گشتی كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی ده‌ركرا.
ئه‌مڕۆش مارك ساڤایا نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌ره‌و چه‌كداماڵین ڕایانگه‌یاندوه، نوێنه‌رایه‌تی پێشهاتێكی “پێشوازیكراو و هانده‌رانه” ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه وه‌ڵامێكی ئه‌رێنین بۆ بانگه‌واز و خواسته درێژخایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و سه‌ركرده ئاینییه‌كان.