بەدواداچوون دەکەن

بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی کوژرانی دوو هاووڵاتی؛ شاندێکی باڵای دادوەریی هەرێم لە فەرەنسایە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندێکی باڵای دادوەری بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی کوژرانی 2 هاووڵاتی هەرێم و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، سەردانی فەرەنسایان کردووە و لەوێ چوونەتە سەر شوێنی Vووداوەکان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، سەردانەکە لە Vۆژانی 15 و 16 و 17 ی کانوونی یەکەمی 2025 بووە. شاندەکە هاوبەش بووە لە نێوان وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری، بە ئامانجی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی فەرەنسی بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو کەیسە دادوەرییانەی پەیوەندییان بە هاووڵاتیانی هەرێمەوە هەیە.

ئەندامانی شاندەکە ئەمانە بوون:

ژیمان محەمەد ئەحمەد: نوێنەری وەزارەتی داد، داواکاری گشتی و بەرپرسی یەکەی دۆسیەکانی ڕادەستکردنی تۆمەتباران.
دکتۆر ئاوات حاجی: سەرۆکی دادگای تاوانەکانی کەرکوک – گەرمیان.
دانا مەحمود حەمەساڵح: دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای سلێمانی / 8.
شاندەکە لە شارەکانی (Dunkirk) و (Coquelles) ی فەرەنسا، لەگەڵ دادوەران و بەرپرسانی پۆلیسی ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە. هەروەها بە مەیدانی و لەژێر چاودێری پۆلیسی سنووری (Coquelles)، پشکنینیان بۆ ئەو شوێنانە کردووە کە ڕووداوەکانی تێدا گوزەراوە.

وەزارەتی داد ئاماژەی بەوە کردووە، لایەنی فەرەنسی سەرسامی خۆیان نیشانداوە کە حکومەتی هەرێم لەم بارودۆخە داراییە سەختەدا و سەرەڕای نەناردنی بودجە و مووچە لەلایەن بەغداوە، تێچووی سەردانی ئەم شاندەی دابین کردووە تەنیا بۆ ئەوەی مافی هاووڵاتیانی فەوتان نەبێت و ڕێگری لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ بکرێت.

زانیاری لەبارەی کەیسەکەوە:
ئەو کەیسەی کە شاندەکەی هەرێم بۆی چوونەتە فەرەنسا، پەیوەندی بە کوژرانی 2 هاووڵاتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە کە لە کاتی هەوڵی کۆچکردنی نایاسایی بەرەو بەریتانیا، لە سنوورە ئاوییەکانی فەرەنسا کوژراون، گومان دەکرێت کوژرانی ئەو دوو کەسە پەیوەندی بە ململانێی باندەکانی قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤەوە هەبێت کە لەو ناوچانە چالاكن. لێکۆڵینەوەکان جەخت لەسەر تێوەگلانی چەند پەنابەری تری کورد دەکەنەوە لەو ڕووداوانەدا، هەر بۆیە شاندە دادوەرییەکەی هەرێم زانیاری وردیان داوەتە فەرەنسییەکان بۆ جیاکردنەوەی قوربانییەکان لەوانەی وەک قاچاخچی یان تۆمەتبار دەستیان لە تاوانەکەدا هەبووە.

شاندێکی سوید لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردست...

شاندێکی سوید لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان بوون