زانکۆی سلێمانی پاکردنەوەی گشتی ئەنجامدا
دوو خوێندکاری زانکۆ؛ لە خۆمانەوە ژینگە پاک رادەگرین
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ دووشەممە 22.12.2025، زانکۆی سلێمانی پڕۆژەیەکی گەورەی بۆ پاکڕاگرتنی کەمپەکانی زانکۆ راگەیاند لە رووی ژینگەییەوە، بۆ ئەوەش ئەمڕۆ پاککردنەوە گشتی و فراوانیان لەسەر ئاستی هەموو زانکۆکەیان ئەنجامدا.
سەرۆکی زانکۆ و ئەنجومەن و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بەگشتی بەشدار بوون.
دوو خوێندکاری زانکۆکە کە لەکۆلێژی وەرزش بوون بەشداری کەمپینەکەیان کردووە و دەڵێن، ئەوان مەبەستییانە لەخۆیانەوە پاکراگرتنی ژینگەکەیان دەستپێ بکەن و رێنوێنی ئەوە بە خەڵک دەدەن، ئەو کلتورە بۆ بەرچاوی منداڵەکانیان بگوازنەوە، نەوەک فڕێدان و خراپ بەکارهێنانی ژینگە.
ئەوان دیە بەکر و زنار زانیارن، پەیامنێری 964 گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات و باس لەوە دەکەن، پاشماوە هۆکارێکی خراپە بۆ ژینگە، لەگەڵ ئەوەی باس لە چالاکییە وەرزشییەکان دەکەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا