سیستمی (ئی-پەروەردە) كارا دەكات
وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی بۆ نمرەی وەرزی یەكەمی خوێندكاران دەركرد
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سیستمی (ئی-پەروەردە) بۆ تۆماركردنی نمرەی خوێندكاران لە وەرزی یەكەم كارا دەكات و دەڵێت، كۆتا وادەی تۆماركردن 26.2.2026 ـه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیكردنەوەكان لە وەزارەتی پەروەردە لە گشتاندنێكدا خشتەی تایبەت بە رێكەوتی تۆماركردنی نمرە لە سیستمی (ئی-پەروەردە) ئاڕاستەی خوێندنگەكان دەكات و دەڵێت، هەر هەڵە و كەموكوڕییەك لە تۆمارنەكردنی نمرە دوای داخستنی سیستمەكە تەنها بە یاداشتی لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆمان بەرزبكرێتەوە.
بەپێی خشتەكە، لە رۆژی 7.1.2026 كارتی نمرەی وەرزی یەكەمی خوێندكاران ڕادەگەیەندرێت و سێ رۆژ دانراوە بۆ پەڵپگرتنی خوێندكاران.
لە رۆژی 26.2.2026 یش، سیستمەکە دادەخرێت بۆ تۆماركردنی نمرەی وەرزی یەكەم و ئامادەكاری دەكرێت بۆ وەرزی دووەم.