دروستکردنی ئامێری کلۆر - وێنە: ئاوی دەوروبەری هەولێر
کلۆری تێدەکرێ
ئاوی هەولێر خەمی سەرچاوەکانیەتی و ئامێری بۆ دروستکردن
964+
ئەحمەد مستەفا
تیمەکانی هۆبەی کۆنترۆڵی جۆری سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر، خەمی سەرچاوەکانی ئاویانە و 60 ئامێری کلۆریان دروستکرد، تا وەک رکارێک بۆ بەررتن لە پیسبوونی ئاو بەکاربێنرێ.
ئاوی دەوروبەری هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 21.12.2025 دروستکردنی ئامێرەکانی راگەیاندووە و دەڵێ، لەسەر سەرچاوەکانی ئاو دەبەسترێن، بۆ ئەوەی ئاوێکی پاک و تەندروست دابین بکەین بۆ هاوڵاتییانمان.
کلۆر لە پلەی گەرمی ژوور و پەستانی ئاساییدا گازێکی زەردی سەوزباوە، دوو ئەوەندە و نیوی هەوا قورسە، لە پلەی گەرمی 34- پلەی سیلیزیدا دەچێتە دۆخی شلییەوە،
ماددەی کیمیایی کلۆر یارمەتیدەرە بۆ بە سەلامەت هێشتنەوەی ئاوی خواردنە و مەلەوانگە، پێش ئەوەی کە مرۆڤایەتی دەست بکات بە بەکارهێنانی کلۆر وەک چارەسەرکەر لە ئاوی خواردنەوەدا، ساڵانە هەزاران کەس بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیسەوە نەخۆش دەکەوتن و دەمردن، وەک نەخۆشی کۆلێرا و سکچوون.
دروستکردنی ئامێرەکانی کلۆر؛