شۆفێران رێتان کەوتە ئەو دەڤەرە ئاگاداربن

لەناو سەنتەری زاخۆ رێگایەک داخراوە؛ تا سێ رۆژی دیکە ناکرێتەوە

964+

شۆڕش قادری

لەناو سەنتەری زاخۆ رێگایەک داخراوە و تا سێ رۆژی دیکە ناکرێتەوە، ئەو شۆفێرانەی رێتان دەکەوێتە ئەو دەڤەرە ئاگادار بن.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ، لە کاتژمێر 8ـی بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە 20.12.2025 رێگای ترافیک لایتی ئامادەیی زاخۆ بۆ سەرێ سیکا تاری لە هەر دوو سایدی هاتن و چوون داخراوە و کاری نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی تێدا ئەنجام دەدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئیشە تا سێ رۆژی دیکە تەواو نابێ، بۆیە رێگاکە ئەو ماوەیە بەداخراوی دەمێنێتەوە و ناکرێتەوە.

رێگای سەرەكی بۆ بازاڕی زاخۆ داخرا

رێگای سەرەكی بۆ بازاڕی زاخۆ داخرا

رێگای پێنج گوندی زاخۆ بە بیانووی نائارامی داخراوە

رێگای پێنج گوندی زاخۆ بە بیانووی نائارامی داخراوە