خانمە بەڕێوەبەرێکی هەڵەبجە بەشدار بوو
لە ئوردن خولى راهێنانی ستراتیژییەکان بۆ پێشخستنی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بەڕێوەچوو
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی هەڵەبجە باڵاویکردووەتەوە کە بەڕێوەبەرەکەیان تارا محەمەد لە عومانی پایتەختی وڵاتی ئوردن بەشداریکرد لە خولی راهێنانی شێواز و ستراتیژییەکان بۆ پێشخستنی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی.
خولەکە، تایبەت بوو بە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی سەنتەری تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی لە بەغدا، کە لەلایەن پەیمانگای تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی عمان و بە هاوکاری رێکخراوی جێیکای ژاپۆنی بەڕێوەچوو.
ئەم خولە بابەتی تیۆری و پراکتیکی پێشکەوتووی لەخۆگرتبوو کە یاسا و بەڕێوەبردنی سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی، ئامێری پاراستنی کەسی، سیستەمی ئاماری بۆ برینداربوونی پەیوەست بە کار، مەترسییە فیزیایی و کیمیاییەکان، ئامێری پێوانەکردن، مەترسییەکانی بیناسازی و کارەبایی، پلانی خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوە و فریاگوزاری و مەترسییە دەروونییەکان لەخۆگرتبوو.
ئەم خولە لە رێکەوتی 5.12ز2025 دەستیپێکردو ئەمڕۆ هەینی 19.12.2025 کۆتایی هات.