355 کەس گیانیان لەدەستداوە و 250 كەسیش بێسەروشوێنن

له‌ماوه‌ى 10 ساڵدا نزیكه‌ى 800 هه‌زار عێراقی داواى مافى په‌نابه‌ریان له‌ ئه‌وروپا كردووه‌

964+

فەرهاد حەسەن

بەپێی ئامارێكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە ساڵی 2015 ەوە تاوەکو ئێستا نزیكەی 800 هەزار عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرییان كردووە، ئەو رێژەیەش كەسانی سەرووی 18 ساڵ دەگرێتەوە.

باهۆز بەرزان، بەڕێوەبەری دەزگای لوتكە رایگەیاندووە، كۆچكردن و ئاوارەبوون دۆخێكی مرۆڤانە و هەستیارە كە بەهۆكاری جیاوازەكانەوە، وەك جەنگ، توندوتیژی، گۆڕانكاری ئابووری و ژینگەیەكان دەبێت بەوهۆكارانە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان ناچار دەبن لە شوێنی خۆیان كۆچ بكەن و ئاوارەبن، لەم بارودۆخەشدا هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بە هاوبەشی كاربكەن بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە و سەلامەت.

دوێنێ، لە هۆتێل رامادا لە سلێمانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی كۆچبەران دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران ئاماری كۆچبەران و قوربانیانی رێگای كۆچكردنی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند.

باهۆز بەرزان، بەڕێوەبەری دەزگای لوتكە رایگەیاند، كۆچكردن و ئاوارەبوون دۆخێكی مرۆڤانە و هەستیارە كە بەهۆكاری جیاوازەكانەوە، وەك جەنگ، توندوتیژی، گۆڕانكاری ئابووری و ژینگەیەكان دەبێت بەوهۆكارانە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییانی ناچار دەبن كە شوێنی خۆیان كۆچ بكەن و ئاوارەبن، لەم بارودۆخەدا هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بە هاوبەشی كاربكەن بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە و سەلامەت.

وتیشی “ئاماری ئەو كۆچبەرە عێراقی و كوردانەی كە داوای مافی پەنابەرییان كردووە لە وڵاتانی ئەوروپا، هەروەها ئەو كۆچبەرانەی لە كۆچی نا یاسایی لە رووداوە جیاجیاكان بوونەتە قوربانی لە ساڵی 2025 دا، 31 هەزار و 455 كەس بووە، گیان لەدەستدانیش 10كەس بووە و دوو كەسیش بێسەروشوێنن.

بەپێی ئامارەكە لە ساڵی 2015 دا 186 هەزار و 422 كەس لە عێراقەوە خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا و داوای مافی پەنابەرییان كردووە، 25 عێراقیش لە رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە و حەوت كەسیش بێسەروشوێن بوون.

لە ساڵی 2016 ش 160 هەزار و 717 كەس لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرییان كردووە، رێژەی گیانلەدەستدانیش لەو ساڵەدا بەرزترین بووە و 78 عێراقی لە رێگەی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، 54 كەسیش بێسەروشوێن بوون.

لە ساڵی 2017 دا 92 هەزار و691 عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، 29 كەسیش لە رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، 67 كەسیش بێسەروشوێن بوون.

لە ساڵی 2018 ئامارەكە دابەزیوە بۆ 69 هەزار و203 كەس كە داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، 54 كەسیش لەو رێگەیە گیانیان لەدەستداوە و 25 كەسیش بێسەروشوێنن.

لە ساڵی 2019 دا 53 هەزار و 240 عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، 47 كەسیش لەو رێگەیە گیانیان لەدەستداوە، 10 كەسیش بێسەروشوێنن.

لە ساڵی 2020 بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و داخرانی سنورەكان ئامارەكە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، 34 هەزار كەس لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرییان كردووە، 18 كەسیش لە رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، 17 كەسیش بێسەروشوێن بوون.

لە ساڵی 2021 دا 53 هەزار عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرییان كردووە، 46 كەسیش لە رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، 47 كەسیش بێسەروشوێن بوون.

لە ساڵی 2022 جارێكی دیكە ئامارەكە بەرزبۆتەوە، 71 هەزار و225 عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرییان كردووە، 17 كەسیش لە رێگە گیانیان لەدەستداوە، حەوت كەسیش بێسەروشوێن بوون.

لە ساڵی 2023 دا، ئامارەكە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، 19 هەزار و 500 عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرییان كردووە، حەوت كەسیش لەو رێگەیە گیانیان لەدەستداوە، دوو كەسیش بێسەروشوێن بوون.

لەساڵی 2024 دا، 23 هزار و400 عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، 24 كەس لەو رێگەیە گیانیان لەدەستداوە، 12 كەسیش بێسەروشوێن بوون.

لە ساڵی 2025 دا 31 هەزار و455 عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، دوو كەسیش بێسەروشوێنن.

كۆی گشتیی ئەو عێراقییانەی لەنێوان 2015 تا كۆتایی 2025 داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، گەیشتۆتە 794 هەزار و 853 كەس، لەو 10 ساڵەشدا 355 عێراقی لە رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، 250 كەس بێسەروشوێنن.

ئیدارەی راپەڕین .. زیاتر لە 2000 گەنج کۆچی کردووە و پێنج ت...

ئیدارەی راپەڕین .. زیاتر لە 2000 گەنج کۆچی کردووە و پێنج تەرمیشی بۆ گەڕاوەتەوە

ئەو 64 کۆچبەرە کوردەی لە دەریای ئیجە گیریانخواردبوو رزگ...

ئەو 64 کۆچبەرە کوردەی لە دەریای ئیجە گیریانخواردبوو رزگار کران