دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
بۆچی؟
بەبڕیاری ترەمپ و بەکاتی ڤیزای یانسیب راگیرا
964+
ئەحمەد مستەفا
دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری دا بەشێوەیەكی كاتی پڕۆگرامی یانسیبی چوون بۆ ئەمریکا (گرین كارت) بۆ مانەوەی هەمیشەیی لەو وڵاتە رابگرێت و رووداوەکەی زانکۆی براون هۆکار بووە بۆ بڕیارەکەی.
كریستی نویم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا لە تۆڕی ئێكس نوسیوویەتی، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا بەشێوەیەكی كاتی پڕۆگرامی یانسیبی چوون بۆ ئەمریکا “گرین کارد”بۆ ئەمریكا رابگرێت.
ئەم بڕیارەی ترەمپ بەهۆی رووداوی هێرشە چەكدارییەكەی زانكۆی براونەوە دراوە، کە لەلایەن كەسێكەوە ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە بە رێگەی پڕۆگرامی یانسیبی ساڵانە و لەساڵی 2017 وە، هاتوونەتە وڵاتەکە.
لە ساڵانی رابردوو بەشێوەی تیروپشكی گرین كارت هەموو ساڵێك رێگە بە 50 هەزار كەس دەدرا بێنە ناو خاكی ئەمریكا و بەشێوەی هەمیشەیی مافی مانەوەیان وەردەگرت، تەنیا ئەمساڵ نزیكەی 20 ملیۆن كەس داواكارییان پێشکەش کردووە.
بەرپرسانی ئەمەریکا پێنج رۆژ پێش ئێستا رایانگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا لەناو زانکۆی براون لە ویلایەتی رود ئایلاند، دوو کەس کوژران و هەشت کەسیش بەسەختی بریندار بوون.
روداوهكانی تهقهكردن له ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا نزیكهی رۆژانه دوباره دهبنهوه و بههۆیهوه كوژراو و برینداری لێدهكهوێتهوه، بهرپرسانی وڵاتهكهش هۆكاری زۆری روداوهكان بۆ زۆری چهك له دهستی خهڵكدا دهگهڕێننهوه.