بۆچی باشە؟

ئێستا باوی شووشتنی دیوی ناوەوەی مەكینەی ئۆتۆمبێلە لە هەولێر

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

هەمووان دەزانن شۆردنى دیوەى دەرەوەى ئۆتۆمبێل و مەکینەکەى چ کاریگەرییەکى لەسەر رەونەقى ئۆتۆمبێل دەبێت، بەڵام وەستایەک لە هەولێر بە شۆردنى دیوى ناوەوەى مەکینەى ئۆتۆمبێل، کێشى ئۆتۆمبێل و خێرایی چارەسەر دەکەن و نەترەى ناهێڵێت.

هەژار خۆشناو، وەستاى ئۆتۆمبێل بە 964ـى وت،”زۆرینەى ئەو ئۆتۆمبێلانەى هەزاران مایل رۆیشتوون، پێویستیان بەوەیە بۆ ئەوەى خێرایى ئۆتۆمبێل زیاد بکەن و نەترەى نەهێڵێت”.

وتیشى،”ئێستا بووەتە باو لە هەولێر، ئۆتۆمبێلەکان دەهێنن و دیوى ناوەوەى مەکینەکەیان بۆ دەشۆرین و پیسى سەرەوەلف و سەرپستن ناهێڵین، ئەوەش کێشى ئۆتۆمبێل زیاد دەکات و رێڕەوەکان پاکدەکاتەوە و وەک دۆخى سفرى لێ دێتەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"هەر ئۆتۆمبێلێکی هەولێر سیستەمەکی کرابێ بەغاز دەبێ دڵنیایی کۆمپانیاکەی پێبێت"