خێرایى با مامناوەند دەبێت

ئەم دوو رۆژە بەتەماى باران مەبن

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ و سبەینێ، کەشوهەواى هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بارانى تێدا نابێت، خێراى “با”ش، مامناوەند دەبێت.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەشى ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .

لەبارەى پلەکانى گەرماوە، پێشبینى کردووە کە پلەکانى گەرما هاوشێوەى دوێنێ ببن و گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت.

بۆ کەشى سبەینێ هەینى، کەشناسى پێشبینى دەکات کە بە هەمان شێوەى ئەمڕۆ، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و پلەکانى گەرماش کەمێک بەرز ببنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

“خێرایى با لە ئەمڕۆ و سبەى لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، ئەوەش خێراییەکى مامناوەندە”، کەشناسى وا پێشبینى کردووە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ هەینى:

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی

دهۆک : 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

سۆران : 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە هەندێک ناوچەش بەفر دەبارێت

پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە هەندێک ناوچەش بەفر دەبارێت