لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر

لە کاتی دەرهێنان و تازەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری زانیاری کەسی تۆمار دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

بۆ لەمەودوا لە کاتی دەرهێنان یان تازەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، پێش هەموو شتێک دەبێ زانیاری کەسی (UPN) تۆمار بکەیت، ئەگینا ئیشت ناڕوا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، لە سبەینێ پێنجشەممەوە 18.12.2025 هەر هاوڵاتیەک کاتێک سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات، دەبێت سەرەتا سەردانی ئۆفیسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری بکات لە ناو بەشی مۆڵەت کە شوێنێکی تایبەتی بۆ دیاری کراوە، بەمەبەستی تۆمارکردنی زانیاری کەسی تایبەت کە بە (UPN) ناسراوە.

ئەمەش بۆ ئەو کەسانەیە کە تائێستا زانیاریەکانیان لە بەشی مۆلەت تۆمار نەکراوە و هەروەها پشتڕاستکردنەوەی زانیاری کەسی ئەوانەی کە پێشووتر زانیارییەکانیان تۆمار کراوە.

بەپێی ئاگادارییەکە، تۆمارکردنی زانیاری کەسی، بۆ ئاسانکاری لە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەنجام دەدرێت.

هاتوچۆی هەولێر دڵنیایی دەدات: گۆڕینی تابلۆ ناچاری نییە...

هاتوچۆی هەولێر دڵنیایی دەدات: گۆڕینی تابلۆ ناچاری نییە و سزا لەسەر نییە

ئه‌وانه‌ى‌ لە بری منداڵەکەیان بۆ موچەی خانەنشینی خۆی...

ئه‌وانه‌ى‌ لە بری منداڵەکەیان بۆ موچەی خانەنشینی خۆیان تۆمارکردووە بچن UPN بكه‌ن

گەراجی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە پارەی...

گەراجی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە پارەیە