لە رۆژی ئاڵا

بە 50 وێنە فۆتۆگرافەرەکان سیمای کوردستان نمایشدەکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ 17.12.2025، لە رۆژی ئاڵای كوردستان، لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسورەكە، پێشانگەیەكی فۆتۆگرافیی تایبەت بە سروشت و كلتور و كەلەپوری كوردستان كرایەوە.

پێشانگەکە بۆ وێنەی 23 فۆتۆگرافەر بوو.

‎ڤینۆس تۆفیق فۆتۆگرافەر بە 964ی وت، لە پێشانگەكەدا 23 فۆتۆگرافەر لە هەرچوار پارچەی كوردستانەوە، لە 50 گرتەی هونەریی ناوازەدا، سروشت و كلتور و جلوبەرگ و كلتوری شارەكانی كوردستانیان نمایش كردووە.

‎ئەو وتی، پێشانگەكە جگە لەوەی رێزگرتنی فۆتۆگرافەرانە لە رۆژی ئاڵای كوردستان، ئەزموونێكی هاوبەشیشە بۆ ئاڵوگۆڕی دیدگا و بینینە جیاوازەكانی فۆتۆگرافەران لە پارچەكانی كوردستان و هاندانێكە بۆ ئەوەی هەمووان شار بە شار بگەڕێین بەدوای تۆماركردنی جوانییەكانی كوردستان و پێشاندانی لە جیهاندا.

ئەمڕۆ 17.12.2025 رۆژی ئاڵای كوردستانە لە هەرێمی كوردستان و بەم بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕدرێت.

ھۆکاری دیاریکردنی ئەم رۆژە، بۆ 17.12.1945 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری كوردستان هێنرایە خوارەوە و پارێزگاری لێکرا.

وێنەکان؛ ڤینۆس تۆفیق