بودجە لە ئامادەکردن دایە

راوێژکارێکی سودانی؛ عێراق لە مەودا کورتدا تووشی نەبوونی نەختینە نابێ

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتی کردەوە عێراق قەیرانی پارەی نەختینە “کاش”ی هەبێت و وتیشی، حکومەت بەردەوامە لە ئامادەکردنی بودجەی 2026.

مەزهەر محەمەد ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، حکومەتەکان بەزۆری پەنا بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەبەن کاتێک ڕووبەڕووی فشارەکان دەبنەوە کە لە ئەنجامی هەڵاوسانی داهات یان بەرزبوونەوەی پابەندبوونەکانی ئێستاوە دروست دەبێت، بەتایبەتی وابەستەی یەک سەرچاوەین وەک نەوت.

سەبارەت بە ئەگەری روودانی کێشەی نەختینە لە قۆناغی داهاتوودا، ساڵح وتی، پێشبینی ناکرێت حکومەت توشی قەیرانی نەخینەی توند ببێتەوە، مادام داهاتە نەوتییەکان لە ئاستی ئێستایاندا بەردەوام بن و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو سیاسەتی دارایی و نەختینەییدا هەبێت، بەڵام بەردەوامی فشارەکان لەسەر خەرجی بەگەڕخستن رەنگە ببێتە هۆی فراوانبوونی رێژەیی لە کورتهێنانی بودجەی 2026، ئەگەر هاوتەریب نەبێت بە کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکان.

لەبارەی بودجە، نیشاندەرە سەرەتاییەکان روونی دەکەنەوە، پڕۆژەی وەبەرهێنان و خزمەتگوزارییەکان لە پێشەنگی ئەولەویەتەکان دەمێننەوە، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە ژێرخان و وزە و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، راوێژکارە دەڵێ، ئەوەش بۆ ئەوەیە گەشەی ئابووری بەهێز بکات و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان کەم بکاتەوە.

وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە ئامادەکردنی خەمڵاندنى ...

وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە ئامادەکردنی خەمڵاندنى بودجە