بە کێکى کوردستان پێشوازى لە میوانان دەکەن
چێشتخانەیەک بەشێوازێکى جیاواز یادى رۆژى ئاڵا دەکەنەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
چێشتخانەیەک لە شارى هەولێر، بەشێوازێکى جیاواز یادى رۆژى ئاڵا دەکاتەوە، هەر میوانێکیش لەمڕۆدا بچێتە چێشتخانەکەیان، بێبەرامبەر کێکێکى بێبەرامبەر پێشکەش دەکەن کە بە وێنەى ئاڵاى کوردستان دروستکراوە.
چێشتخانەکە هەر لەبەر دەرگاوە جیاوازییەکەى نەخشاندووە و کارمەندانى بە جلوبەرگى کوردى پێشوازى لە میوانان دەکەن، لەگەڵ یەکەم هەنگاویش بۆ چونە ناو چێشتخانەکە، ئاڵایەکى کوردستان لە یەخەى میوانان دەدەن و ئاڵایەکیشى دەدەنە دەست.
لەگەڵ دانیشتنى میوانانیش، کێکێکى پێشکەش دەکەن کە بە وێنەى ئاڵاى کوردستان نەخشێندراوە و بێ بەرامبەریشە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح