شەش بارھەڵگر و 14 ملیۆن دینار

گەرمیان بە دەستی پڕەوە گەیشتە چەمچەماڵ

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوای ئەو زیانانەی بەهۆی لافاوەوە بەر چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش کەوت، خەڵکی کەلار و گەرمیان بە هیمەتێکی گەورەوە و بە شەش بارھەڵگر کەلوپەلەوە بەهانایانەوە چوون.

سەنگەر حەمید، سەرپەرشتیاری کەمپینەکە بە 964ـی وت، هاوکارییەکان بریتین لە؛ دۆشەک، بەتانی، فەرش و قاپوقاچاخ و جەخت دەکاتەوە کە “هەموو کەلوپەلەکان تازەن و بەکارنەهاتوون، چونکە نابێت شتی کۆن بۆ خێر ببەخشین”.

جگە لەو پێداویستییانە، بڕی 14 ملیۆن و 300 هەزار دیناریشیان وەک پارە بۆ لێقەوماوان کۆکردووەتەوە و بەسەر زیانلێکەوتوواندا دابەشیدەکەن.

پەیامی گەرمیانییەکان بۆ چەمچەماڵ روون بوو: “ئێمە هەموومان لە خەمی یەکترداین و بە ئازاری ئێوە ئازار دەچێژین”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هاوکاری کەمپەینەکەی خورماتوو دەگەیەندرێتە زیانلێکەوت...

هاوکاری کەمپەینەکەی خورماتوو دەگەیەندرێتە زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ