چواریان لە کەرکوک بوون

دەزگای دژەتیرۆر دەڵێت شەس تیرۆریستیان لە سێ پارێزگا دەستگیر کردووە

964+

فەرهاد حەسەن

دەزگای دژەتیرۆر عێراق دەستگیرکردنی شەش تیرۆریستی لە سێ پارێزگا راگەیاند کە چواریان لە کەرکوک دەستگیرکردوون.

دەزگاکە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و راوەدوونانی پاشماوەی چەتە تێکشکاوەکانی تیرۆریستانی داعش، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی جیایان ئەنجامدا، بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری ورد و بەدواداچوونی مەیدانی ئاست بەرز لە چەند پارێزگادا.

توانیویانە چوار تیرۆریست لە کەرکوک دەستگیر بکەن کە وەک گوازەرەوە و دابینکەر لە ناو پاشماوەی داعش کاریان دەکرد، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازیشدا  یەکێکی دیکەیان لە موسڵ و شەشەمیشیان لە بەغدای پایتەخت دەستگیر کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پشکنین و پاککردنەوەی مۆڵگەکانی پاشماوەی تیرۆریستەکانی داعش و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی کۆماندۆی سلێمانی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی پشکنینی فراوان لە قەزای دوبز لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامدران.

ئەفسەرێکى دژەتیرۆرى عێراق بە شەش ساڵ زیندانى سزادرا

ئەفسەرێکى دژەتیرۆرى عێراق بە شەش ساڵ زیندانى سزادرا

دژەتیرۆری کوردستان: بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سە...

دژەتیرۆری کوردستان: بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی باعەدرێ