وەزارەتی دارایی ئەم کارە دەکات

هەنگاوەکانی دامەزراندنی “بازاڕی کاغەزە داراییەکان” لە هەرێم تاوتوێ دەکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی دارایی هەنگاوەکانی دامەزراندنی “بازاڕی کاغەزە داراییەکان” لە هەرێم تاوتوێ دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش وۆرکۆشۆپێکی تایبەتی بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی دامەزراندن یاخود کاراکردنەوەی ئەم بازاڕە ئەنجامدا.

لە وۆرکۆشۆپەکەدا کە بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای دارایی عێراق و هەرێم، پسپۆرانی زانکۆکان و نوێنەرانی کەرتی تایبەت بەرێوەچوو، وەزیری دارایی و ئابووری جەختی لەوە کردەوە کە بوونی بازاڕێکی کارای دارایی، پایەیەکی سەرەکییە بۆ بەدیهێنانی شەفافییەت و فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و کەمکردنەوەی پشت بەستن بە نەوت.

وەزارەت دەڵێت، ئامانجی سەرەکیی ئەم هەوڵەیان، دروستکردنی پردێکی پەیوەندیە لە نێوان وەزارەت و پسپۆڕانی ئەکادیمی، تاوەکو لە رێگەی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕاوە، نەخشەڕێگایەکی زانستی و ستراتیژی بۆ بونیادنانی بازاڕەکە دیاری بکرێت.

سبەی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەر...

سبەی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

لە ئیدارەی راپەرین پاڵپشتی دارایی پێشکەشی پڕۆژە بچوک و...

لە ئیدارەی راپەرین پاڵپشتی دارایی پێشکەشی پڕۆژە بچوک و مامناوەندەکان دەکرێت