وەزیری پەروەردە سوپاسی مامۆستایان دەكات
بایی 100 ملیۆن دینار پێداویستی و 85 هه‌زار كتێب بۆ تەكیە
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زیری په‌روه‌ردەی هەرێم سەردانی سنووری قەزای چەمچەماڵی کردووە و لە ناحیەی تەکییەوە سوپاس و پێ‌زانین پێشکەشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی چه‌مچه‌ماڵ كرد و دەشڵێت “بایی 100 ملیۆن دینار پێداویستی و 85 هه‌زار كتێبیشی بۆ هێناون”.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چووه قوتابخانه‌ی قه‌ندیل لە ناحیەی تەکیە كه یه‌كێك بوو له‌و قوتابخانه‌ی به‌ر لافاوه‌كه‌ی رۆژی 8ی ئه‌م مانگه كه‌وتبوو، رایگەیاند، له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا هه‌شت بڕیاریان بۆ خزمەتی چەمچەماڵ داوە ته‌واوی بڕیاره‌كان جێبه‌جێكراون کە یەکێک لەوانە پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانینە بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ، له پای ماندوبونیان كه له رۆژانی لافاوه‌كه‌دا منداڵه‌كانیان به كوڕ و كچی خۆیان زانی و كاریان كرد بۆ پاراستنیان”.
ئاماژەی بەوەشکرد “به به‌های 100 ملیۆن دینار ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ له رۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ ئێمه‌ی ناردووه كه پێویستیانه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن، هه‌موویمان بۆ كڕین و ئه‌مڕۆ بۆمان هێناون، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پەروەردەکانی هه‌ولێر و سلێمانیشه‌وه 85 هه‌زار كتێبی نوێمان بۆ چه‌مچه‌ماڵ هێناوه، كه به‌هاكه‌ی 101 ملیۆن دیناره”.
وه‌زیری په‌روه‌رده روونیشیكرده‌وه، كۆی ئه‌و پشتیوانیانه‌ی كه بۆ چه‌مچه‌ماڵ دابینكراوه 330 ملیۆن دینار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ، قۆناغی داهاتوش بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ناوه‌نده‌كانی خوێندنه.