لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی عێراق
لە سێ پسپۆڕی کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان
عێراق دەرگای دامەزراندنی بۆ کۆلێژە پزیشکییەکان هەرێمی کوردستان و دەرەوە کردەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی تەندروستی عێراق، فۆڕمی داواکاری دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراق لە چەند پسپۆڕییەکدا راگەیاند و دەرچووانی ئەو بەشانە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق خستنەڕووی فۆڕمی داواکاری بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراق لە بوارەکانی پزیشکی ددان، دەرمانسازی و کۆلێژە تەکنیکیەکان، هەروەها پەیمانگا پزیشکی، تەندروستی، تەکنیکیەکان بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2023-2024 راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، بە پشتبەستن بە رەزامەندی و رێنماییەکانی وەزیری تەندروستی، ساڵح حسناوی، بەشی پلاندانان و پەرەپێدانی سەرچاوەکان بانگهێشتی دەرچووانی کۆلێژەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراق دەکات کە خوازیارن فۆڕمی داواکاری ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە بۆ دامەزراندن لە ستافی وەزارەتەکەیان، بەپێی یاسای دەرچوونی پزیشکی ژمارە 6ی ساڵی 2000 داواکاری پێشکەش بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەدوای پەسەندکردنی خشتەی بودجە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بەگوێرەی پێویستی وەزارەتەکەیان، پسپۆڕی دامەزراندنەکان لەبەرچاو دەگیرێت، فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێ لە ئەمڕۆ سێشەممە 16.12.2025.
– لینکی فۆڕمی داواکاری هەرێمی کوردستان:
https://soft.moh.gov.iq/2025/kurdistan_g_2025_122025ty/
– لینکی فۆڕمی داواکاری بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی عێراقن:
https://soft.moh.gov.iq/2025/outsideiraq_g_2025_122025u/main_form