زۆربەیان بە نرخى بانکى ناوەندى پارەى قیستەکانیان وەردەگرن
بەڕێوەبەرى وەبەرهێنان؛ ئیستیلامى پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون دوانەکەوتوون
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
بەڕێوەبەرى وەبەرهێنانى سلێمانى، لەبارەی قیستی شوقە و شکاندنەوەی بە دۆلار زانیارى بۆ 964 ئاشکرا دەکات و دەشڵێت: پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون لە کاتى خۆیاندا تەواو بوون و هیچ پڕۆژەیەک دوانەکەوتووە.
ئامانج جەلال، بەڕێوەبەرى وەبەرهێنانى سلێمانى بە 964ـى وت،” پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون بە نرخى بانکى ناوەندیى کە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دیاریکراوە، قیستەکانیان وەردەگرن”.
دەشڵێت: سەرجەم پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون لەکات خۆیاندا تەواو کراون و هیچ پڕۆژەیەک نەبووە دواکەوێت لە وادەى خۆیى.
ئەو پێى وایە، ئیستیلامى پڕۆژەکان لە کاتى خۆیدا کراوە، بەڵام ژمارەیەک پڕۆژە لە هەندێ خزمەتگوزارى دواکەوتوون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح