شارێکى پیشەسازی ئیداره‌ى راپه‌ڕین پڕ له پڕۆژه ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره شارێكی پیشه‌سازی فراوان، له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین دروستبكرێت و به‌رپرسێكی وه‌به‌رهێنانى ئه‌و سنووره‌ش ده‌ڵێت، 400 دۆنم زه‌وى بۆ ده‌ستنیشانكراوه و جگه له خاوه‌ن پڕۆژه‌كانى ناوخۆ، بیانییه‌كانیش كه خاوه‌ن پڕۆژه‌ن له‌و شاره جێیان ده‌بێته‌وه.
دروستكردنى ئه‌و شاره پیشه‌سازییه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، هاوشێوه‌ى شاره‌كانى هه‌رێم بۆ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ردراوه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى تۆڕى 964، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر وه‌به‌رهێنانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین سه‌ردانى شاره‌وانى چوارقوڕنه‌ى كردووه بۆ ده‌ستنیشانكردنى زه‌وییه‌ك بۆ ئه‌و شاره پیشه‌سازییه.
ئه‌ندازیار کامەران شێخە، بەڕێوەبەرى لێكۆڵینەوە و زانیارى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانى راپەڕین به تۆڕى 964ـى راگەیاند “زه‌وى بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه به رووبەرى 400 دۆنم ده‌ستنیشانكراوه، چاوه‌ڕێین ئه‌و زه‌ویه بخرێته سه‌ر ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، ئینجا ده‌ست به جێبه‌جێكردنى ده‌كه‌ین”.
به‌قسه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، دواى تەواوكردنى رێكارە یاساییەكان، زەوییەكە رادەستى گەشەپێدەرێک دەكرێت بۆ ئەوەى کارى خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان ئەنجام بدات، كه بریتی ده‌بێت له سیاجكردنى زه‌ویه‌كه و شه‌قامه ناوخۆییه‌كانى و رووناككه‌ره‌وه و خزمه‌تگوزاریه‌كانى تر.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه “هه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌ك به‌پێی قه‌باره‌ى پڕۆژه‌كه‌ى زه‌وى له‌ناو ئه‌و شاره بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و ئه‌وان خۆیان پێویسته بینا بۆ پڕۆژه‌كانیان دروستبكه‌ن”.
وتیشی “جگه له خاوه‌ن پڕۆژه ناوخۆییه‌كان، بیانییه‌كانیش كه خاوه‌ن پڕۆژه‌ى پیشه‌سازین ده‌توانن سوود له‌و پڕۆژه‌یه وه‌ربگرن”.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه تۆڕى 964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى راپه‌ڕین وه‌ریگرتووه، پێویسته هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازى به 15 ستێپهكهى وه‌به‌رهێناندا تێبهپهڕێت تا ده‌گاته قۆناغى مۆڵه‌تى پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان، ئینجا ده‌توانێت سوودمه‌ندى ئه‌و پڕۆژه‌یه بێت.