ستوونە لاربووەکانی بەرزنجە راست کرانەوە
باران وای کردبوو
ستوونەکانی کارەبا لە بەرزنجە راستکرانەوە و گرفتەکە نەما
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی کارەبا، چارەسەربوونی کێشەی نەبوونی کارەبای لە ناحیەی بەرزنجەی قەزای سەیدسادق راگەیاند و دەڵێ، هۆکارەکەی بۆ لافاو و بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو دەگەڕێتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، کە تیمەکانی کارەبای سەیدسادق سەرکەوتووبوون لە چاککردنەوەی شەش ستوونی کارەبای هێڵی 11کیلۆڤۆڵت لەسەر رێگەی دەرفەت-بەرزنجە.
کە بووە بەهۆکاری نەمانی کارەبا لەسەر خەڵکی ناحیەکە و ئەم کارە بەدوای زیانەکانی لافاو و بارانبارینی چەند رۆژی رابردوودا هات کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو ستوونانە هەبووە.
بارانە بەخوڕەکەی چەند رۆژی رابردوو کاریگەری هەبووە لەسەر بچڕانی رێگە و کارەبا، ئەوە جگە لەو زیانە ماڵیانەی لە ناوچەکانی چەمچەماڵ، تەکیە، شۆرش و گەرمیان بینرا.