پارێزگاری هەولێر بە كەسایەتی ساڵ دەستنیشان كرا
كێ هەڵیبژاردووە؟
پارێزگاری هەولێر بە كەسایەتی ساڵ دەستنیشان كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن سەندیکای رۆژنامەنووسان و راگه‌یاندكارانی عێراقی، وەکو کەسایەتی ساڵ دیاری کرا و خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێ به‌خشرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14.12.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا، وه‌كو كه‌سایه‌تی كاریگه‌ری بواری خزمه‌تگوزاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤدۆستی بۆ ساڵی 2025، خه‌ڵاتی رێزلینانی له سه‌عد ئه‌لعوبه‌یدی به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و راگه‌یاندكارانی عێراقی پێ به‌خشرا.
لە راگەیاندراوی پارێزگای هەولێردا هاتووە، سەندیکای رۆژنامەنووسان و راگه‌یاندكارانی عێراق پێیان وایە ئه‌م رێزلێنان و دیاریكردنه‌ی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رۆڵه كاریگه‌ر و خزمه‌ته زۆره‌وه هاتووه، كه پارێزگاری هه‌ولێر، له ماوه‌ی ساڵی 2025 له بواره جیاجیاكانی خزمه‌تگوزاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤدۆستی له‌پاڵ كاری فه‌رمی خۆی بینیویه‌تی، بۆیه به شایسته‌ییەوە له‌لایه‌ن سەندیکای رۆژنامەنووسان و راگه‌یاندكارانی عێراقی وه‌كو كه‌سایه‌تی ساڵ هه‌ڵبژێردرا”.
هەروەها هاتووە، “پارێزگاری هه‌ولێر، سوپاسی سكرتێری گشتیی سەندیکای رۆژنامەنووسان و راگه‌یاندكارانی عێراقی و دەستەیی ئۆفیسی هه‌ولێری كرد بۆ ده‌ستنیشان كردن و خه‌ڵات به‌خشینه‌كه‌یان و ئه‌وه‌ی به ئه‌ركی ئه‌خلاقی و پیشه‌یی خۆی زانی كه خزمه‌تكاری خه‌ڵكی هه‌ولێر و مرۆڤایه‌تی بێت” .