"زیانی زۆرمان بەرکەوتووە"

بە کاتی رێگەی گوندەکانی قەرەهەنجیر کرایەوە کە لافاو پەکی خستبوو

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

پردێکی نێوان شەش گوندی ناحیەی قەرەهەنجیر کە بەهۆی لافاوەوە لەیەکتر دابڕێنرابوون، بەهۆیەوە هاتوچۆ تێدا راگیرا و نەتواندرا فریاگوزارییە سەرەتاییەکان بگەیەنرێت پێیان، ئەمڕۆ ئەو پردە بەشێوەیەکی کاتی چاکرایەوە.

فەلاح یایچی قایمقامی کەرکوک بە964ـی وت، دوای داروخانی پردی گوندی شێخ جوری کە بەهۆیەوە شەش گوند هاتوچۆی تێدا راگیرا، و لەگەڵ بەرێوەبەری ناحیە و سەرۆکی شانەی قەیرانەکان سەردانمان کرد، ماوەی دوو رۆژە بۆڕی ئەزبێز بۆ پردەکە دانراوەو لە گەڵ بەردی تێکەڵە و ئێستا بەشێوەیەک کاتی کرایەوە.

کردنەوەی رێگاکەە بۆ ئەوەیە، فریاگوزارییە سەرەتاییەکان وەک ئاو و کارەبا بگات پێیان، تاوەکو لە داهات و بۆری سندوقی بۆ دابنرێت، ئەو وتیشی، ئێستا هیچ گوندێک نیە دابڕابێت و لەگەڵ ئەوەدا لەلایەن سەرۆکی ئیدارەی ناحییەکان و فەرمانگەکان سەردانی ئەو گوندانە دەکرێت بۆ ئەوەی زەرە و زیانەکان بنوسرێت.

بە گوێرەی سۆراغی 964، لە ئێستادا سەرجەم تیمەکانی چاکردنەوەی و سەرۆکی شانەی قەیران کە پێکهێنرابوو، لە کەرکووک و دووزخورماتوون بۆ ئەوەی رێگای سەرەکییەکان چارەسەر بکەن.

عەلی ئەکبەر، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پرد و رێگاوبانەکانی کەرکوک بە 964ـی وت، بەهۆی لافاوەوە، زیانێکی زۆرمان بەرکەوتووە پردەکان داڕوخاوە و شەقامەکانیش ئاو بردوویەتی بەتایبەتی رێگای خاڵۆبازیانی، لەیلان و قەرەهەنجیر، بۆیە داوای بودجەی بەپەلە دەکەین بۆ چاکردنەوەی ئەو پرد و شەقامانە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

رێگای گوندەکانی قەرەهەنجیر چاک دەکرێنەوە

رێگای گوندەکانی قەرەهەنجیر چاک دەکرێنەوە