"نازانم چۆن سوپاسیان بکەم"
باوکی ئەندازیارە عەرەبە ونبوەکەی بازیان ستایشی تیمەکان دەکات
964+
دیلان محەمەد – بازیان
بوو بە شەش رۆژ و کوڕە ونبووەکەی حامید شەممەری نەدۆزراوەتەوە، کە گومان دەکرێت لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی چەمچەماڵ لە سنووری قەزای بازیان بردبێتی.
کوڕەکەی ئەندازیاری سەر پڕۆژەیەک بوو لە سنووری قەزای بازیان.
ئەمڕۆ باوکی ئەم ئەندازیارە ون بووە لە رێگەی 964 ـەوە ستایشی تیمەکان دەکات کە بەردەوام گەڕاون بەدوای تەرمی کوڕەکەیدا.
حامید شەممەری دەڵێت، “نازانم چۆن سوپاسی تیمەکان و ئەو کەسایەتیانە بکەم کە چەند رۆژێکە بەردەوام هەوڵی دۆزینەوەی کوڕەکەم دەدەن”.
ئاماژە بەوەدەکات، قایمقامی بازیان لەلایەک باوکی بە نەخۆشی بەجێهێشتووە و لەلایەکیش کۆمەڵێک کێشە و گرفت کە لافاوەکە بۆی بەجێهێشتوون، کەچی بەردەوامن لە گەڕان بە دوای کوڕەکەى ئەودا.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن