سبەی لەرێگەی 20بارهەڵرەوە

هاوکاری کەمپەینەکەی خورماتوو دەگەیەندرێتە زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئەمشەو کۆتایی بەو کەمپەینە دێت کە ماوەی سێ رۆژە لە لایەن ژمارەیەک پەیامنێر و رۆژنامەنوسی قەزای خورماتوو راگەیاندراوە، کە 964ـیش بەژدارە لەو کەمپەینەدا.

ئەمشەو سەرجەم ئەو کەلوپەل و پێداویستی و پارانەی کۆکراوەتەوە لەناو ئۆتۆمبێلی باهەڵگر دەکرێن و سبەی یەکشەممە لەرێگەی 20 بارهەڵگرەوە دەگوازرێنەوە بۆ قەزای چەمچەماڵ و بەسەر زیانلێکەوتوانی ئەو شارەدا دابەش دەکرێن.

دڵزار عەبدوڵا، رۆژنامەنوس وئەندامی کەمپەینەکە بە 964ـی وت، کەلوپەلێکی ئێجگار زۆر کۆکراوەتەوە و لە هەمووشی گرنگتر 10 هەزار لیتر نەوت کۆکراوەتەوە و ئەمە جگە لە پارەیەکی زۆر.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بازاڕی سۆران جمەی دێت لە کۆکردنەوەی هاوکاری

بازاڕی سۆران جمەی دێت لە کۆکردنەوەی هاوکاری