غەسلی ئاشتی لە سلێمانی

بێبەرامبەر غەسلی ئۆتۆمبێلەکانی چەمچەماڵ دەکەن

964+

دیلان محەمەد -سلێمانی

غەسلێکی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی بێ بەرامبەر ئۆتۆمبێلەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ پاک دەکەوە و وەک شەریکەی لێدەکەن.

یەکێک لەو کەسانەی کە لە غەسلەکە کاردەکات بە 964ـی وت، تا ئێستا دوو ئۆتۆمبێلیان بۆ هاتووە لە چەمچەمالەوە کە لە کارکەوتوون و پڕبووە لە قوڕو لیتە ئەوان بە رۆژێک بۆ دوو رۆژ غەسل و حەمامی دەکەن.

وتیێش، دەیخەنەوە سەر شەریکە وایان بۆ دەشۆن و ئەگەر ئەو کارە بە پارە بکرێت بایی 150 هەزار دینارە بەڵام ئەوان وەک هاوکارییەک بۆ خەڵکی چەمچەماڵ بە خۆرایی دەیکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

زیانلێکەوتووێکی چەمچەماڵ؛ ئەوەی چەند ساڵە کۆیدەکەمەو...

زیانلێکەوتووێکی چەمچەماڵ؛ ئەوەی چەند ساڵە کۆیدەکەمەوە لافاو لێی بردم