سلێمانی
غاز لە ماڵێک تەقییەوە و هاوڵاتییەک بریندارە
964+
دیلان محەمەدجەزا
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964 وت، بەهۆی لێچوون لە بوتڵی غازی ماڵان، بوتڵێکی غاز تەقیوەتەوە و کەسێک بریندارە.
وتیشی، رووداوەکە لە گەڕەکی ئاوبارە بووە و تیمەکانیان لە كاتژمێر 7:45 خولەك ئاگادار کراون و بەپەلە چوونەتە شوێنی رووداوەکە، بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
بەپێی زانیارییەكانی 964 بریندارەكە پیاوێکە و بە تەنیا لە ماڵەوە بووە و بەشێكی جەستەی سووتاوە.
زانیاری دێت…