لافاو بە کابینەکەیەوە بردوویەتی و سێ رۆژە بێسەروشوێنە

خۆبەخشانی بەردەقارەمان بەدوای تەرمی ئەندازیارە عەرەبەکەدا دەگەڕێن

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

زیاتر لە 100 هاوڵاتیی خۆبەخشی شارۆچکەی بەردەقارەمان، شانبەشانی هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو ئەندازیارەی کە سێ رۆژ لەمەوبەر لافاو لە سنووری بازیان بردی و تا ئێستا بێسەروشوێنە.

رێبەر کاوە، بەرپرسی تیمە خۆبەخشەکە بە 964ـی وت، رووداوەکە رۆژی سێشەممە بووە، ئەندازیارەکە بە ڕەچەڵەک عەرەبە و وەک بەڵێندەر لە کارگەیەک لە سنووری ناحیەی بەردەقارەمان کاری کردووە، کاتێک لە کاتی پشوودا لەناو کابینەکەی خۆیدا بووە، لافاوەکە کابینەکەی راماڵیوە و خۆیشی بێسەروشوێن بووە.

بە قسەی تیمەکان، جگە لە خۆبەخشان، هێزەکانی دژەتیرۆر، ئاسایش و بەرگری شارستانی لە ئەرکدان و سیگناڵی مۆبایلەکەی ئەندازیارەکە لە خاڵێکدا لە نزیک “گۆپاڵە” دەرکەوتووە، بەڵام دوای پشکنینی ناوچەکە و گەڕان بەناو چەم و دۆڵەکاندا، تا ئەم ساتە هیچ شوێنەوارێکی نەدۆزراوەتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

"قائیمقامى بازیان: دڵنیابووینەوە لە خنکانى ئەندازیارەکە