لە سەڵاحەدین

وەرگەڕانی بارهەڵگرێک بوو بەهۆکاری مردنی شۆفێرەکەی

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەسەر رێگەی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین بۆ قەزای بێجی و لە رووداوێکی هاتوچۆدا بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکییەکانی سەڵاحەدین بە964ـی وت، رووداوەکە بەدیاری کراوی لە باشووری قەزای بێجی روویداوە، شۆفێری بارهەڵگرەکه بەخێرایەکی زۆرەوە رۆشتووە و بەهۆی تەم و مژ و ناجێگیری باری کەش و هەواوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

لە رووداوەکەدا شۆفێری بارهەڵگرەکە بەهۆی ئەوەی ئەو رێگایە چۆڵ بووە و کەس نەبووە هاوکاری بکات بۆیە گیانی لەدەستداوە، ئەمە قسەی موئەیەدە،

لە ئێستا تەرمەکەی رەوانەی بەشی پزیشکی داد کراوە، شۆفێرەکە ناوی “سالم عاید”ە، تەمەنی 35ساڵە و شۆفێری گواستنەوەی شتومەکە لە نێوان شارەکاندا.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش بر...

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون