خیزانێک لە ناحیەی شۆڕش

ئاژەڵەکانیان مردار بوونەوە و نانیان بڕا

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە گەڕەکی پیریادییەکانی ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ، خیزانێک لافاو نەک تەنیا ماڵەکەی لێ تێکداون، بەڵکو تاکە سەرچاوەی بژێویشی لێ سەندونەتەوە، کە سی مانگا بووە و ئەو شەوە لافاوەکە بردوونی.

خانمی ماڵەکە بۆ 964 قسەی کرد و وتی، “شەوان خەبەرم دەبێتەوە و بۆ مانگاکانم دەگریم، سێ مانگامان هەبوو و هەموو ژیانمان لەسەر شیر و داهاتی ئەوان بوو، بەڵام ئاوی لافاوەکە هەرسێکیانی خنکاندووە و ئێستا “سفر” بووینەتەوە.

پیاوی ماڵەکە دەڵیت، ئاستی ئاوەکە چوار مەتر بەرزبووە و گەیشتە سەربان، بە زەحمەت توانیمان منداڵەکان رزگار بکەین.

بەوتەی خۆیان، جگە لە خنکانی ئاژەڵەکانیان، دوو ئۆتۆمبێل و تەواوی کەلوپەلی ناوماڵەکەیان لەناوچووە و زیانەکەیان بە نزیکەی 13 ملیۆن دینار دەخەمڵێنن، ئێستاش لە ماڵی کوڕەکەیان دەمێننەوە و چاوەڕێی دەستی خێرخوازانن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دانیشتووانی رزگاری ئەوانەی لافاو زیانی پێگەیاندوون؛ س...

دانیشتووانی رزگاری ئەوانەی لافاو زیانی پێگەیاندوون؛ سەردانی قایمقامیەت بکەن