دەڵێت بە کتێبێکیش بێت بەشداری بکەن

مامۆستایەکی چۆمان بە 100 کتێبەوە هاتە ناو هەڵمەتەکەی 964ـەوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

هەوارگە کەریم، مامۆستا و چالاکوانە لە چۆمان، دوای ئەوەی هەڵمەتەکەی تۆڕی 964ـی بینی بۆ کۆکردنەوەی کتێب بۆ کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ، بڕیاریدا بە 100 کتێب بەشداری بکات.

ئەو مامۆستایە بە 964ـی وت، “لەدەستدانی هەر کتێبێک لای من وەک لەدەستدانی تەمەنێک وایە، بۆیە لەناوچوونی کتێبخانەی چەمچەماڵ ئازاری دام”.

لەگەڵ ئەوەی کتێبەکانی رادەستی تیمەکانی 964 دەکات، پەیامێکیشی هەیە و دەڵێت: “هەرکەسە و لە شوێنی خۆیەوە ئەگەر تەنیا بە کتێبێکیش بێت بەشداری بکات، تاوەکو قەرەبووی ئەو زیانە گەورەیە بکەینەوە کە بەر مێژوو و رۆشنبیریی چەمچەماڵ کەوتووە”.

دوو رۆژە تۆڕی 964 هەڵمەتێکی فراوانی بۆ کۆکردنەوەی کتێب دەستپێکردووە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو هەزاران کتێبەی لە رووداوی ژێرئاو کەوتنی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ لەناوچوون و تا ئێستا چین و توێژێکی زۆر هاتوونەتە ناو هەڵمەتەکەوە و بە بەخشینی دەیان کتێب بەشداری هەڵمەتەکەیان کردووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوە...

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەستپێکرد