"لە سلێمانی 20 ملیم دەبارێ"

ئێوارەی هەینی بۆ یەکشەممە شەپۆلێکی دیکەی باران لە رێگایە

964+

ئەحمەد مستەفا

شەپۆلێکی بارینی باران بۆ شارەکان و بەفر بۆ ناوچە شاخاوییەکان کە رەنگە دوو رۆژ بخایەنێ لە رێگایە، لە شاری سلێمانی بەپێی پێشبینیەکان لە مەودای ئێوارەی رۆژی هەینی بۆ بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 15 بۆ 20 ملیم باران دەبارێ.

شەپۆلەکە ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە، شارەزایەکی کەشناسی بە 964ی وت، رەنگە لە واقعدا زیاتر لە رێژەی پێشبینیی کراوەکانمان ببارێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.12.2025، پشتیوان پێنجوێنی بە 964ی وت، هەرێمی کوردستان لە مەودای نیوەڕۆی رۆژی هەینی بۆ ئێوارەی رۆژی شەممە، لەگەڵ هاتنی شێ لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بەرەو ناوچە، کەشی ئاسمان بۆ هەور و دواتر باران و تەم دەگۆرێ.

پێشبینی کراوە بارانەکە ناو بەناو بێت، لە بەشێکی ناوچەکان ئەگەری بەهێزە هەیە، هەندێک کات تاوە باران بەخوڕ ببارێ، ببێت بە هۆکاری هەڵگیرسانی لافاو، ئەوە جگە لەوەی لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

ئەو شارەزای کەشناسییە پێشبینی کرد، کە هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی هاتنی یەکەم شەپۆلی سەرمای بەهێز و بەفر بارینی زۆر باش بێت بۆ تەواوی ناوچە شاخاوییەکان، ئەو، بەپێی پێشبینییەکان مانگی یەک چەند شەپۆلێکی سەرمای بەهێز روودەکاتە ناوچەکان و رەنگە لە چەند ناوچەیەک ریکۆردی نوێی دابەزینی پلەکانی گەرما تۆمار بکرێت.

لافاو زیانی بە 150 ماڵ گەیاندووە

لافاو زیانی بە 150 ماڵ گەیاندووە