چەمچەماڵ تەنیا نییە، هەموو کوردستان کتێبخانەی ئەوانە
هەڵمەتى 964 بۆ کۆکردنەوەى هەزاران کتێب بەردەوامیى هەیە
964+
وریا فەتاح
هەتا دێت هەڵمەتى کۆکردنەوەى هەزاران کتێب بۆ کتێبخانەى چەمچەماڵ فراوانتر دەبێت و خوێنەران و نوسەران و هاوڵاتیان، بە بەخشینى کتێب بەشدارى تێدا دەکەن.
هەڵمەتەکەى 964 مەبەستییەتى هەزاران کتێب لە ناوچە جیاوازەکانى کوردستان کۆبکاتەوە و جاریکى دیکە کتێبخانە ژێر ئاوکەوتووەکەى چەمچەماڵ ئاوەدان بکاتەوە.
964 لەو هەڵمەتەدا، پردێکى لە هەموو شارەکان بۆ چەمچەماڵ دروستکردووە و هاوڵاتیانیش لە زاخۆوە تا هەڵەبجە بە بەخشینى کتێبەکانیان، کتێبخانەکەى چەمچەماڵ ئاوەدان دەکەنەوە.