هەڵمەتى 964
بە 100 کتێب بەشدارى کرد؛ هەزاران کتێب بۆ چەمچەماڵ
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەچوارچێوەى هەڵمەتى 964 بۆ کۆکردنەوەى هەزاران کتێب بۆ کتێبخانەى گشتى چەمچەماڵ، سکرتێرى وەزیرى رۆشنبیرى بە 100 کتێب، پاڵپشتى هەڵمەتەکە دەکات.
دواى لافاوەکەى چەمچەماڵ و وێرانبوونى کتێبخانەى گشتى شارەکە، 964 هەڵمەتى کۆکردنەوەى هەزاران کتێبى بۆ کتێبخانەى گشتى چەمچەماڵ، راگەیاند.
جەعفەر جەوهەر، سكرتێری وەزیری رۆشنبیریى، وێڕاى پالپشتیکردن لە هەڵمەتەکەى 964، بە بەخشینى 100 کتێب، بوو بە بەشێک لەو هەڵمەتە.
ئەو بە 964ـى وت،”لە کتێبخانەى ماڵەکەى خۆم 100 کتێب دەبەخشم بە کتێبخانەى چەمچەماڵ”.
جەعفەر جەوهەر، چاڵێنجى هاوڕێ نوسەرێکى بەناوى سمکۆ محەمەد دەکات و داوا دەکات لە چوارچێوەى هەڵمەتى 964، کتێب بە کتێبخانەى چەمچەماڵ ببەخشێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح