کەسوکاری ئەو منداڵەی لە چەمی گازینۆی کەلار خنکا پەیدابوو - وێنە؛ گرافیکی 964
"تاقانەی دوو خوشکە"
کەسوکاری ئەو منداڵەی لە کەلار خنکا پەیدا بوو
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
کەسوکاری ئەو منداڵەی لە چەمی گازینۆی کەلار خنکا پەیدا بوو و دەڵێن، لە کاتژمێر 4ـی ئێوارەوە دیار نەماوە.
لە کەلار منداڵێک خنکا
سالار رەحیم مامی ئەو منداڵە بە 964ـی وت، “برازاکەم ناوی ئەیوب محەمەدە، تاقانەی دوو خوشکە و تەمەنی 14 ساڵە، لە کاتژمێر 4ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە دیار نەماوە و دواتر زانیمان کە خنکاوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و گەڕانی تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکی ناوچەکە بەدوایدا بەردەوامە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری