"پۆپنە و جسمی مواسەفاتە"

کۆیە یەکەم فێستیڤاڵی جوانترین پەلەوەری لێ ئەنجامدرا

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

یەکەمجارە فێستیڤاڵی پەلەوەری جوانی، بە بەشداری خاوەن پەلەوەرەکانی کۆیە و تەقتەق و چەند میوانێکی شارەکانی تر لە کۆیە ئەنجامدرا و زیاتر لە 100 سندوق دانرابوو کە دەیان پەلەوەری جوان و جۆراوجۆری تێدابوو.

سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکەش دەڵێ، لێرە بەس پەلەوەرەکان نمایش دەکرێت و بۆ فرۆشتن نییە.

محەمەد عومەر سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵ و خاوەن پەلەوەری جوان بە 964ـی وت، جیاکردنەوەی پەلەوەری جوان مێژووەکەی بۆ ئەمریکا و بۆ 150 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کە تیمێک بەپێی سەدان سیفاتی جیاواز جوانترین هەڵدەبژێرن کە هەموو لەشی ئەو پەلەوەرە وەک پۆینتێکی جوانی سەیر دەکرێت.

نرخی پەلەوەر جیاوازە بەپێی سیفاتەکانی و لە هەندێک مامەڵە بینراوە تا شەست گەڵا بە یەک پەلەوەر دراوە، پەلەوەرەکانی بەشێکی زۆریان پێکهاتبوون لە قاز و قەل و مریشک و کەڵەشێر و مراوی جوان و نرخ جیاواز.

کەمال جەلال خاوەن پەلەوەری جوان بە 964ـی وت، بە قازی هەنگاری بەشداریم کردووە کە ئەم جۆرە قازە بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە بە کەڵکی خواردن نایا و من سێ دانەم کڕیووە بە 10 گەڵا و ئێستا زیادیان کردووە و دانەی بە دوو گەڵا دەدەمەوە، بۆیە بە کەڵکی ئەوە نایە بڵێی ئەوە بەفر باری و قازێک دەخۆم.

لەم فێستیڤاڵەدا ئەوەی گرنگ بێ رووی دەرەوەی پەلەوەرەکانن کە تا چەند جوان و کەشخەن و کەمتر گرنگی بە سیفاتی گۆش و هێلکە دەدرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پەلەوەر هەیە نرخی دەگاتە 2500 دۆلار

پەلەوەر هەیە نرخی دەگاتە 2500 دۆلار