خورماتوو کەمترین

لە 72 کاتژمێرى رابردوودا بەرزنجە نزیکەى 400 ملیمەترى لێ باریوە

964+

وریا فەتاح

بەپێی کۆکردنەوەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى، بۆ رۆژانى (8 و 9 و 10ـى 2025) کە کۆی بارانبارینی 72 کاتژمێر، تێیدا دەردەکەوێت، لە سەر ئاستى هەرێم و ناوچە دابڕێندراوەکان، بەرزنجە زۆرترین و خورماتوو کەمترین، بارانیان لێ باریوە.

1.     زۆرترین بڕی بارانبارین:
لە ناحیەی بەرزنجە (سەر بە پارێزگای سلێمانی) زۆرترین باران باریوە کە کۆی گشتی 393.8 ملیمەتر بووە.

بڕی بارانبارین بەپێى رۆژەکان بەم شێوەیە بووە:

8ـى 12، بڕى 38.3 ملیمەتر باریوە

9ـى 12، بڕى 149 ملیمەتر باریوە.

10ـى 12، بڕى 206.5 ملیمەتر باریوە.

2. کەمترین بڕی بارانبارین:
لە قەزای خورماتوو (سەر بە پارێزگای کەرکوک/گەرمیان) کەمترین بڕى باران باریوە کە کۆی گشتی 27.4 ملیمەتر بووە.

3. ئەو شوێنانەی بڕی باران تێیدا لە 300 ملم زیاتر بووە:
تەنیا سێ شوێن بەربەستی 300 ملیمەتریان تێپەڕاندووە کە هەرسێکیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین:

بەرزنجە: 393.8 ملم
چوارتا: 365.5 ملم
یاخسەمەر: 319.5 ملم

لە 24 کاتژمێردا؛ لە بەرزنجە 206 ملم باران باریوە

لە 24 کاتژمێردا؛ لە بەرزنجە 206 ملم باران باریوە