سلێمانی

لە هەڕووتە بەفر باریوە و هاوڵاتیان دڵخۆشن

964+

دیلان محەمەدجەزا

ئەم بەیانییە هاوڵاتیانی سلێمانی و دەوروبەری بە دیمەنی سپیبوونی چیای هەڕووتە دڵخۆش بوون، كە نۆبەرەی بەفری ئەمساڵی بە شێوەیەكی باش لێ باریوە و ترسی وشكەساڵی لە ناوچەكە كەمكردەوە.

پەیامنێری 964 خۆی گەیاندە چیاكە، كە بەشێكە لە زنجیرەچیاكانی ئەزمەڕ و ژمارەیەك هاوڵاتی لەوێ خەریكی شەڕەبەفر و وێنەگرتن بوون.

منداڵێك لە پەیامنێری 964 پەیدا بوو و تۆپەڵە بەفری گەورەگەورەی پێدا دەكێشا، كە وای كرد بە حاڵ قسە بكات، دواتریش باوكی منداڵەكە قسەی بۆ 964 كرد و دڵخۆشی خۆی بە بەفربارین دەربڕی، كە پێی وابوو قەرەبووی كەمیی باران و وشكەساڵی دەكاتەوە.

هاوكات كوڕەكەی ئاشكرای كرد نیوەڕۆ پێدەچێت قازیان لێنابێ و كەشەكە هی ئەوەیە قاز بخۆن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەفر دەبارێت: سۆپاى داریان بۆ رێبواران داناوە

بەفر دەبارێت: سۆپاى داریان بۆ رێبواران داناوە