تیمەکان خەریکی پاککردنەوەن

رێگای چوون بۆ گۆیژە و ئەزمەڕ داخراوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

رێگای سەرکەوتن بۆ شاخی گۆیژە و ئەزمەر بەهۆی بارانەوە گیراوە و تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی پاکردنەوەن و دەڵێن ئەوەندەی نەماوە رێگاکە دەکەنەوە.

توانا بەهادین لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە شارەوانی بە 964ـی وت، بەرد و قوڕێکی زر لەسەر شاخەکەوە کەوتووەتە سەر ئەو سایدەی کە بەرەو گۆیژە و ئەزمەڕ دەڕوات و سەرقاڵی پاککردنەوەین.

وتیشی، بارانەکە زۆر بووە و ئامێرەکانیان ئێستا لە کاردان تا رێگاکە بە کەمترین ماوە دەکەنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لەمەودوا مانەوە لەدوای 11:00ـی شەو لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدە...

لەمەودوا مانەوە لەدوای 11:00ـی شەو لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغەیە